ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران شارومه‌ندی دانیشتووی شاری جوانڕۆ به بۆنه‌ی هاتنی به‌هار و نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن، مه‌راسیمێكیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران ژن و پیاوی ئازادیخوازی خه‌ڵكی جوانڕۆ به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردییه‌وه ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و هونه‌رمه‌ندان و ژه‌نیارانی موزیك، ئاوازی ڕه‌سه‌نی كوردیان پێشكه‌ش به به‌شداربووان كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كرماشان ڕێگه‌یان نه‌داوه “كه‌یوومه‌رس ئه‌میری كهلهجوویی” ناسراو به “له‌ك ئه‌میر”، شاعیر و نووسه‌ری خه‌ڵكی ئه‌و شاره له مه‌راسیمی نه‌ورۆزی جوانڕۆدا به‌شدار بێت.