له ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای گشتی و ئینقلابی مه‌ریوان، كۆڵبه‌رێكی برینداری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به ناوی ئالان محه‌ممه‌دی به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و په‌رداختی شه‌ش ملیارد تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، ئالان محه‌ممه‌دی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نجیران به سه‌ختی بریندار بوو. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو گورچیله‌ی ئالان له‌و هێرشه‌دا زیانیان پێ گه‌یشت و ناوبراو به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه كرا. هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك ئالان دیالیز ئه‌نجام ئه‌دات به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره‌ی به پێنج ساڵ زیندان و شه‌ش ملیارد تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كردووه.