ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ١٤ و ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی قوروه به ناوی ئازیتا فه‌لاح له‌لایه‌ن هاوژین و باوكییه‌وه كوژرا و له شاری شاباد پیاوێك به چه‌ك كچه ته‌مه‌ن ١٢ ساڵانه‌كه‌ی كوشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئازیتا فه‌لاحی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و دایكی دوو منداڵ، به بیانووی پاراستنی نامووس له‌لایه‌ن هاوسه‌ر و باوكییه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراوه و دواجار، بنه‌ماڵه‌كه‌ی هۆكاری مردنی كچه‌كه‌یان خۆكوژی ڕاگه‌یاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پیاوێكی خه‌ڵكی شارستانی شاباد به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كچه ته‌مه‌ن ١٢ ساڵه‌كه‌ی به چه‌ك كوشتووه و دواجار خۆكوژی كردووه.
