لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو پزیشكی پسپۆڕی خەڵكی سەقز به ناوه‌كانی نه‌رگس محه‌ممه‌دپور و فه‌ره‌یدوون ساڵحی به شێوه‌یه‌كی گوماناوی لە شاری تەورێز گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دكتۆر نەرگس محەممەدپوور، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان لە زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی تەورێز بووه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایانگه‌یاندووه كه ناوبراو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە، به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و پزیشكهیان خۆكوژی ڕاگه‌یاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر فەرەیدوون ساڵحی، پسپۆڕی باڵای نەشتەرگەریی جوانكاری و سووتاوی له زنكۆی زانستە پزیشكییەكانی تەورێز، كۆچی دوایی كردووە و تا ئێستا هۆكاری گیانلەدەستدانی دیار نییە.