کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر مه‌راسمی نه‌ورۆزی په‌هله‌ی دێلۆران

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر مه‌راسمی نه‌ورۆزی په‌هله‌ی دێلۆران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌راسمی نه‌ورۆزی خه‌ڵكی په‌هله‌ی دێلۆران و  هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كۆمه‌ڵێك له‌ هاووڵاتیانی دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی مه‌راسمی نه‌ورۆز و هه‌روه‌ها ڕێگری له‌ به‌رده‌وامی ئه‌و مه‌راسمه‌، هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و هه‌وڵی لێدان و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ندێك له‌ به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌یان دا، به‌ڵام خه‌ڵك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمدا ڕاوه‌ستان و له‌ ئه‌نجامدا تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی رویدا، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ به‌شداربووان بریندار و هه‌روه‌ها چه‌ند هاووڵاتی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.