کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌ناوبردنی ژینگه‌ی كوردستان له‌ لایه‌ن كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌ست

له‌ناوبردنی ژینگه‌ی كوردستان له‌ لایه‌ن كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌ست

به پێی ڕاپۆرته‌كان، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی جه‌لالوه‌ندی پارێزگای كرماشان له‌ لایه‌ن كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی کە گوایە سه‌ر به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیین ده‌بڕێنه‌وه‌ و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ ناو بردووە.

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، له‌ ٧٠ ساڵی ڕابردوودا به‌ لانیكه‌م ٧٠ ملیۆن دۆنمی دارستانه‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و هه‌روه‌ها كه‌سانی قازانجخواز و هه‌ڵپه‌ره‌سته‌وه‌ له‌ ناوچوون و به‌ ته‌نیا ٥٠ ملیۆن دۆنم له‌ دارستانه‌كانی كوردستان ماوه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌یی له‌ كوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له‌ چالاكییه‌ ژینگه‌ییه‌كانیان، به‌رده‌وامن له‌ وریا كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان.