به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی شاره‌داری بێستوون به فه‌رمانی حه‌سه‌ن هێمه‌تی، شاره‌داری ئه‌و شاره زبڵ و پاشماوه‌ی شاره‌كه‌یان له نێو ڕووباری بێستوون دا فڕێ داوه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی بێستوون، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسای شارهداریییه و كاره‌ساتی ژینگه‌یی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه. فڕێدانی زبڵ و پاشماوه‌ی ئه‌و شاره له نێو ڕووباری بێستوون كه سه‌ره‌كی ترین سه‌رچاوه‌ی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه، كاردانه‌وی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ی به‌دوای خۆی دا هێناوه و چالاكانی مه‌ده‌نی بێستوون سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌داره تۆمار كردووه.
