کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی 1

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١١ی خاكه‌لێوه‌، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی بانگاری سه‌ر به‌ ناوچه‌ی تازاوای سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ ناوی شه‌هاب كه‌ریمی، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئۆتومبێلی هه‌ڵگری كۆڵبه‌ران له‌ جاده‌ی جوانڕۆ بۆ سه‌لاسی باوه‌جانی و نزیك دووڕێیانی سه‌راوبه‌س تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، كۆڵبه‌رێكی گه‌نج به‌ ناوی شه‌هاب كه‌ریمی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ ڕه‌وانه‌ی ساردخانه‌ی شاری جوانڕۆ كراوه‌.