کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی دانیال پابه‌ندی له‌ شاری سه‌قز

ڕێزگرتن له‌ یادی دانیال پابه‌ندی له‌ شاری سه‌قز 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی “دانیال پابنه‌دی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، به‌ سه‌ردانی گڵكۆكه‌ی یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌ گه‌یشتووه‌، دایك و باوكی “دانیال پابه‌ندی” لاوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كە له‌ شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا به‌ ته‌قه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد، به‌ خوێندنی شیعر و هه‌روه‌ها دانانی گوڵ له‌ سه‌ر گلكۆكه‌ی یادیان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژانی رابردودا، سه‌ره‌ڕای گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، بەڵام ئەوان هەر وا  به‌رده‌وامن  بۆ به‌ سزا گه‌یشتنی تاوانبارانی كوشتنی ڕۆڵه‌كانیان.