به‌یانی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، دوو كرێكاری خه‌ڵكی بۆكان له كاتی پشوودان له خانه‌باخێكی شاری سه‌قز به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو كرێكاری كه‌ندنی بیری ئاو به ناوه‌كانی ته‌وفێق ماوت و ڕه‌حمه‌ت خه‌فده له كاتی پشوودان له خانه‌باخێكی ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست داوه.