به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه، له سنووری شارستانی هیرمه‌ند، منداڵانی به‌لووچ كه ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نیان له ده سالیش كه‌متره، به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناچارن پیشه‌ی سووختبه‌ری هه‌ڵبژێرن.
به پێی ئه‌و وێنانه، منداڵانی به‌لووچ به پڕ كردنی ده‌به‌ی یه‌ك و نیو لیتری له به‌نزین و فرۆشتنی به كڕیارانی به‌نزین له‌و په‌ری مه‌رزه‌وه، به هیوای دابین كردنی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانن. ئه‌م منداڵانه له‌م ته‌مه‌نه‌دا پێویسته له قوتابخانه‌كاندا بخوێنن و ببن به داهاتووی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام به هۆی بایه‌خ ندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی هه‌ژاركردنی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران، ئه‌م منداڵانه‌ڕوو له پر زه‌حمه‌تترین و مه‌ترسیدارترین پیشه‌كان ده‌که‌ن. جێگای ئاماژه‌یه، له پارێزگای سسیتان و به‌لووچستان ڕێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌موو پارێزگاكان زۆرتره و خه‌ڵك له ڕووی ناچارییه‌وه ڕوو له‌و پیشه‌یه ده‌كن، كه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له سووختبه‌ران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ڕوودانی ڕووداوی هاتوچوو، گیانیان له ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سیش بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون.
