موته‌زا سه‌یدی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی كامیاران و ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاویه‌وه دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی زیندان مانی له خواردن گرتووه.
زه‌هرا سادقی هاوژینی مورته‌زا سه‌یدی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه مورته‌زا دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین به داواكارییه‌كانی مانی له خواردنی ته‌ڕ گرتووه و ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نج به داخوازییه‌كانی نه‌درێت، مانگرتنه‌كه‌ی بۆ مانگرتنی وشك ده‌گۆڕێت. جێگای ئاماژه‌یه كه مورته‌زا سه‌یدی له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شه‌هریار به تۆمه‌تی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی نایاسایی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.