ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شارستانی مینووشههری سه‌ر به پارێزگای خووزستان له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
به وته‌ی پۆلیسی خووزستان، پاش ئاگادار بوون چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و پێش ئه‌وه‌ی تاوانبار منداڵه‌كانی بكوژێت ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. له ڕاپۆرتی پۆلیسی خووزستان دا هاتووه كه هاوژینی ئه‌و قوربانییه پێشینه‌ی زیندان و شه‌ڕ به چه‌كی بووه و به بیانووی كێشه‌ی خێزانی هاوژینه‌كه‌ی كوشتووه.
