ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هسه‌واری تۆنێكابۆن له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هسه‌واری تۆنێكابۆن نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خسووسییه و پێرسۆنێله‌كه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستیان له كار كێشا و پاش كۆبوونه‌وه خوازیاری پێدانی داخوازیی و ڕێگری له داخرانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌رمانییه بوون.
