ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سێ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز له گونده‌كانی سه‌ردووش و نێی مه‌ریوان به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د نی‌ك په‌ی، كه‌یوان مینوویی و محه‌ممه‌د قادری ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ ئازاد كران.
شایانی باسه كه ئه‌و سێ هاووڵاتیه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له گه‌نجانی شارستانی سه‌وڵاوا به بیانووی به‌شداری له مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ڵام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ر سێكیان پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه ئازاد كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی دیكه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ڕاگوێزراون و هاووڵاتییه‌ك به ناوی كه‌یهان ته‌دبیری ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوه.
