به پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤ له ئێران، دۆخی به‌ندكراوانی ژن له زیندانی لاكانی ڕه‌شت له خراپیدایه و به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه بایه‌خ به دۆخی ته‌ندرووستی زیندانیان ناده‌ن.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زۆربه‌ی به‌ندكراوانی ژن له زیندانی لاكانی ڕه‌شت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ته‌نانه‌ت ده‌رمانه سه‌ره‌تاییاه‌كان بێبه‌ش كراون و هه‌روه‌ها “مادده هۆشبه‌ره‌كان” به‌ربڵاوی له بەر ده‌ستی زیندانیان دایه. ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ناوه‌ندی پزشكی تێدا نییه و له حه‌فته‌یه‌كدا به ته‌نیا یه‌ك جار پزشك سه‌ردانی به‌ندكراوه نه‌خۆشه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها زیندانیان كه تووشی نه‌خۆشی ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی به‌ندی پیاوان ده‌كرێن.