به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنانی ئازادیخوازی شاری سنه به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی له شه‌قامی فێرده‌وسی له‌گه‌ڵ مووزیك هه‌ڵپه‌ڕكێیان كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی چوارشه‌ممه سووری و هاتنی نه‌ورۆز، ژنان و پیاوانی شاری سنه به جل و به‌رگی كوردی له شه‌قامی فێرده‌وسی پیاسه‌یان كردووه و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی مووزیك، به تۆڕدانی حیجابی ئیجباری هه‌ڵپه‌ڕكێیان كردووه. قه‌ره‌باڵغی شه‌قامی فێرده‌وسی و پێشوازی خه‌ڵك له‌و دێمه‌نانه هێمای یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی ئه‌و شاره دژ به سیسته‌می سه‌ركوت بووه و هه‌زاران كه‌س له شارومه‌ندانی سنه هاوڕێی ئه‌و جێژن و شاییه بوون.