ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له شاره‌كانی سنه، جوانڕۆ و ته‌ورێز دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی شاری سنه له‌به‌رده‌م ئوستانداری دا خۆپێشاندانیان كردووه و پێرسۆنێلی ئۆرژانسی جوانڕۆ له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی كرماشان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زای ته‌ورێز له‌به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ناوه‌نده ده‌رمانییه كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ بوون.