له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی حسێن ئاوای سه‌ر به شاری سنه به ناوی وریا بابایی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی وریا بابایی و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی وریا له‌به‌رده‌ست دا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاریی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.