ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سۆهه‌یلا مه‌تاعی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێولان به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له زیندانی سنه ئازاد كرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سۆهه‌یلا مه‌تاعی هاوڕێ له‌گه‌ڵ باران ساعدی، سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زایی و له‌یلا پاشایی به بیانووی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانی ژن ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه سۆهه‌یلا مه‌تاعی ڕۆژی ٣ی ڕێبه‌ندان و هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی شكۆداری بازاڕیانی كوردستان دژ به سزای سێداره ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش په‌روه‌نده‌سازی ئازاد كرابوو. ڕۆژی ڕابردوو سۆهه‌یلا مه‌تاعی به دانانی وسیقه‌ی قورس ئازاد كراوه به‌ڵام چاره‌نووسی باران ساعدی، سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زایی و له‌یلا پاشایی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.