ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی مانیسا، مووش، حه‌سه‌كه، دێرك و قامیشلوو ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و ڕایانگه‌یاند: نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن به نه‌ورۆزی سه‌كه‌وتن به سه‌ر فاشیزمی توركیادا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی حیزبی ده‌م پارتی و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌دنی باكووری كوردستان له مه‌راسیمی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز له شاره‌كانی مانیسا و مووش به‌شدار بوون و هێرشه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان به توندی مه‌حكووم كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له حه‌سه‌كه، دێرك و قامیشلوو به ده‌ور ئاگری نه‌ورۆز دا سه‌مایان كرد و ڕایانگه‌یاند: هه‌ر چه‌ند ئازیه‌تباری ئازیزانیانن، به‌ڵام به‌رخۆدان درێژه‌ی هه‌یه و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن به نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر داگیركه‌ران دا.
