له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی عه‌لی سوڵتانی خه‌ڵكی مه‌سجد سوله‌یمان و سیما عه‌لیپور له شاری ته‌ورێز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌مه، عه‌لی سوڵتانی به بیانووی دانانی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مه‌سجد سوله‌یمانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، سیما عه‌لیپور چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی ته‌ورێز پاش بانگ‌كران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه ڕاگوێزراوه.