پێنج شاعیر و ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی ئابادان به ناوه‌كانی ماندانا سادقی، ئاره‌ش قه‌لعه گوڵاب، كورۆش كه‌ره‌مپوور، ڕه‌زا محه‌ممه‌دی و فه‌رزانه یه‌حیائابادی، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی ڕه‌شت به ناوی حه‌میده زارعی و فاتمه و محه‌ممه‌دحسێن سپێهری دوو به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ماندانا سادقی و ئاره‌ش قه‌لعه گوڵاب به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” هه‌ر یه‌كه‌و به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان، به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها، كورۆش كه‌ره‌مپوور به هه‌مان تۆمه‌ت به دوو ساڵ زیندان و ڕه‌زا محه‌ممه‌دی و فه‌رزانه یه‌حیائابادی هه‌ر یه‌كه‌و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان سزا دراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حه‌میده زارعی، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو له‌لایه‌ن لقی ١٠٤ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی“، “سه‌رپێچی له فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت” و “بێڕێزی به مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌ت” سه‌رجه‌م به ١٨ مانگ زیندان و ١٧٨ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها فاتمه و محه‌ممه‌دحسێن سپێهری به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به خامنه‌یی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” هه‌ر یه‌كه‌و به سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیزی سزا دراون.