کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د دانیالی بۆ زیندانی ئیلام

گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د دانیالی بۆ زیندانی ئیلام 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، محه‌ممد دانیالی شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئاودانان به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی دوو ساڵ حوكمی زیندانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیلام ڕاگوێزرا.

ڕۆژی ٢٤ی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢، محه‌ممه‌د دانیالی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم‌ له‌ شارستانی دێهلۆڕان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌، به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیلامه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵاتبه‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.