ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، دانیشتووانی گوندی قه‌ڵاواری سه‌ر به شارستانی سه‌رپولی زه‌هاو مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به جۆش و خرۆشه‌وه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی سه‌رپولی زه‌هاو وێرای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی ڕژیم، به پۆشینی جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و به‌ده‌وری دا سه‌ما و خۆشییان كردووه.