ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌یان له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له گوندی قهجیاوای مهاباد گرت و خه‌ڵكی ئازادیخواز له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره مهارسیمهكهیان به‌ڕێوه برد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ڕژیم به داخستنی جاده و پشكنینی ئۆتومبێله‌كان ڕێگه‌یان له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌ورووبه‌ری گوندی قهجیاوا گرتووه. به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكی شاری مهاباد به كاتی شه‌و ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی مۆسیقا شایی و خۆشییان ده‌ربڕیوه و دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “كوردستان، كوردستان، گۆڕستانی فاشیستانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه.