ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، دانیشتووانی گوندی هۆیه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه له چالاكییه‌ك دا زبڵ و پاشماوه‌یان له‌و گونده و ده‌ورووبه‌ری كۆ كرده‌وه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه له‌لایه‌ن چالاكانی ژینگه‌یی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێكراوه و ژنان و پیاوان پێكه‌وه گوندی هۆیه و ده‌ورووبه‌ریان له زبڵ و پاشماوه پاك كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد بۆ پێشوازی له نه‌ورۆز هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ژینگه له زبڵ و پاشماوه پاك بكه‌نه‌وه و به‌و شێوه‌یه نه‌وه‌كانی داهاتوو له‌گه‌ڵ كولتووری ژینگه‌دۆستی ئاشنا بكه‌نه‌وه.