كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كۆنتۆرسازی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، چه‌ند ڕۆژی ماوه به ساڵی تازه و هێشتا حه‌قده‌ستی هه‌شت مانگ، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیان وه‌ر نه‌گرتووه. ٤٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تی كارگه‌ران ناده‌ن و شه‌رمه‌نده‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.