ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی یۆرت له ئازادشه‌هر بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به وته‌ی كرێكاران، په‌یمانكاری پێشوو دوو مانگ حه‌قده‌ست، جێژنانه و پاداشی پێرسۆنێلی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ی نه‌داوه و په‌یمانكاری تازه‌ش، هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی به‌فرانبار، ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌مه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئه‌و كانگایه خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان پێش ساڵی تازه بوون.