کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر هه‌وڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری كردن له‌ به‌ه‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ كوردستان

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر هه‌وڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری كردن له‌

له‌ ڕۆژانی رابردودا  ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ یارمه‌تی هه‌موو هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانیه‌وه‌ هه‌وڵی ڕێگری كردن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆزی له‌ سه‌قز، شنۆ، كرماشان و بۆكان داوه‌، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان بووه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ گوندیسینگانی شاری شنۆ، به‌ دانانی وێستگه‌ی پشكنین هه‌وڵی ڕێگری كردن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆزیان دا. هاوكات هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ بڵاوه‌ پێكردنی به‌شداربووانی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ گونده‌كانیكانی سووره‌كوقه‌ڵاتووكی شنۆ، هه‌وڵیان دا ڕێگری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن، به‌ڵام له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ریان و چه‌ك كران. هه‌روه‌ها له‌ شاری بۆكان ڕێگری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ قه‌ڵای ته‌ره‌غه‌ كرا. له‌ شاری سه‌قز به‌ ساز كردنی خاكڕێژ و چاودێری په‌هباد مه‌راسمه‌كه‌ به‌ ڕێوه‌ چوو.