له ڕۆژانی رابردوودا كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان له كوردستان به هۆی به‌شداری كردنیان له مه‌راسمه‌كان نه‌ورۆز، له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هونه‌رمه‌ندێک به ناوی فوئاد كه‌شاوه‌رز به هۆی به‌شداری كردنی له مه‌راسمی نه‌ورۆز شارۆچكه‌ی “ساحێب“ی سه‌قز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. هه‌وه‌رها له شاری شنۆ، پاش تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵكی ئه‌و شاره و هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاووڵاتیێكی دیکه به ناوی “ئه‌بووبه‌كر حاته‌می” چالاكی مه‌ده‌نی و دانیشتووی شاری شنۆ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێڕێزیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هاوكات هاووڵاتیه‌كی دیكه به ناوی “سه‌لمان پاسه‌نگ” خه‌ڵكی شاری پیرانشار، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه.