ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ٥ هاووڵاتی له شاره‌كانی كامیاران و نه‌قه‌ده، به دانانی بارمته، به شێوازێكی كاتی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “جه‌بار ئیبراهیمی“، “محه‌ممه‌د میرزا ڕه‌حمانی“، “مو‌سا تابعی” و “هێمن ئیبراهیمی“، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران. هه‌روه‌ها هاووڵاتیێكی دیكه به ناوی “سوله‌یمان چوپانی” كه مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی ٢ ساڵ و ٧ مانگ زنیدانی به سه‌ردا سه‌پێندرابوو، به دانانی بارمته‌ی ٣ ملیاردی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.