به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “له‌یلا پاشایی” چالاكی مافی ژنان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگتنی دانپێدانانی زۆره ملی، ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه و دۆخی ته‌ندرووستی له خراپیدایه.
نابراو هاوكات له گه‌ڵ سێ چالاكوانی دیكه، به هۆی به‌شداری كردنی له مه‌راسمی ٨ی مارس، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیتلاعات كران. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و چوار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هێشتا له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستپێڕاگه‌یشتنیان به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كراون.