له ڕۆژانی ڕابردوودا دایكێك و كچه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی چه‌رمینی سه‌ر به شارستانی له‌نجان له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه به چه‌ك كوژراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پیاوێك به ناوی حه‌میدڕه‌زا جه‌عفه‌رییان ناسراو به “سه‌لمان” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، خوازبێنی له كچێك به ناوی زه‌هرا ڕفیعی كردووه، به‌ڵام كاتێك وڵامی نای له‌لایه‌ن دایكی كچه‌كه‌وه وه‌رگرتووه هه‌ردووكیانی به چه‌ك كوشتووه. شایانی باسه كه زه‌هرا حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوێك ژیانی هاوبه‌شی پێك هێنابوو، به‌ڵام توانای مناڵداربوونی نه‌بووه و جیابووه‌وه.