کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شیشه‌سازی مینا له‌ تاران و قه‌زوێن

مانگرتنی كرێكارانی شیشه‌سازی مینا له‌ تاران و قه‌زوێن 1

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی شیشه‌سازی مینا له‌ شاره‌كانی تاران و قه‌زوێن، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كارخانه‌ی شیشه‌سازی مینا كه‌ دوو كارگه‌ی وه‌به‌رهێنانی له‌ شاره‌كانی تاران و قه‌زوێن هه‌یه، سه‌ر به‌ بۆنیادی موسته‌زعه‌فانی كۆماری ئیسلامییه‌ و ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ستی كرێكارانی نه‌داوه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ كرێكاران ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و به كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، په‌رداختی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.