ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی سه‌یدكه‌ماڵ تاهایی كانی سوور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ڕۆژی هه‌ینی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌ورۆز له گه‌ڕكی تاچین ئاوای شاری شنۆ، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا. به‌رخۆدانی خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی ڕژیم، سه‌ركوتگه‌رانی ناچار به پاشه‌كشه كرد و ژنان و پیاوان به جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه به‌شداری مه‌راسیمی نه‌ورۆز بوون. به‌دوای مه‌ارسیمه‌كه‌دا شارومه‌ندێك به ناوی سه‌یدكه‌ماڵ تاهایی كانی سوور له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.