ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردستان و ئێران له به‌یاننامه‌یه‌ك دا سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دییان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه وێڕای ئاماژه‌دان به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ڕه‌وه‌ندی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادگاییكردنی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به سه‌ر ئه‌و سێ به‌ندكراوه سیاسییه به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسیی بوون. چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا داوایان له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به هه‌ر بیر و باوه‌ڕێكه‌وه كردووه دژ به سزای نامرۆڤانه‌ی ئێعدام هه‌ڵوێست بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و سێ ژنه تێكۆشه‌ره له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا له سێداره بدرێن.