ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری سنه به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئاریان خوشگه‌وار له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكانی دادخواز به دانانی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و گوڵبارانكردنی مه‌زاری ئاریان خوشگه‌وار، ڕێزیان له یادی هه‌موو قوربانیانی چوار ده‌یه‌ی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی گرتووه. شایانی باسه كه ئاریان خوشگه‌وار ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم بریندار و دواتر چووە كۆما. ئاریان به‌دوای چەند مانگ به‌سته‌ری بوون له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره له ڕێكه‌وتی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠١ گیانی به‌خت كرد.