له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ساری، ئیسفه‌هان و شیراز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی مه‌جید وه‌حیدی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و نه‌سرین بارانی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ساری و ئیسفه‌هان ئێعدام كراون. له زیندانی عادل ئابادی شیراز، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی سابیر فه‌تحۆڵڵاهی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و زه‌كی زاكری ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ(خه‌ڵكی ئه‌فغانستان) به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراون.