له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شاری تاران و سووختبه‌رێك و كرێكارێك له به‌لووچستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه، سووختبه‌رێك به ناوی ئه‌نوه‌ر دهرپه ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌راجا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی شاغڵ له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی بلووك له گوندێكی شارستانی سه‌رباز به ناوی “عهبدۆلحهق گههرام زهی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، له هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ڕۆژی ١٢ی ڕه‌شه‌مه، دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شاری تاران به ناوه‌كانی ئه‌شكان حسێنی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و فه‌رشید موحسنی بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.