کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره نووسی چوار چالاكوانی ژنی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری سنه‌

ناڕوونی چارونووسی چوار چالاكوانی ژنی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری سنه‌

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار چالاكوانی ژنی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و دێولان به‌ ناوه‌كانی باران ساعدی، له‌یلا پاشایی، سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زایی و سۆهه‌یلا مه‌تاعی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كانی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له‌ شاره‌كانی كوردستان، ڕۆژی ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌، سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زایی و باران ساعدی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌یلا پاشایی و سۆهه‌یلا مه‌تاعی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و دێولان له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ڕفێندران و له‌و ڕۆژه‌وه‌ چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ باران ساعدی، له‌یلا پاشایی و سۆهه‌یلا مه‌تاعی له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.