ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ پێشوازیی لە نەورۆز لەلایەن “ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان”ی بۆکان، لە سالۆنی مەستوورەی کوردستانیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
ڕێوڕهسمەکە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییەکانی نێو شاری بۆکان، بەتایبەت کەسایەتییە ئەدەبی و فەرهەنگییەکان و چالاکانی مافی منداڵان بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا هەندێك زانیاریی سەبارەت بە پاراستنی ژینگە لە کاتی پشوو و سەیران له ڕۆژانی نەورۆز پێشكهش به منداڵان كرا و منداڵانی بەشداربوو بە وتنەوەی سروود و گۆرانی ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاندەوە.