به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شارۆچكه سه‌نعه‌تییه‌كانی ژماره ١ و ٢ و ٣ی سنه له مه‌ارسیمێك دا ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوان گرت.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: هیچ كات بوێری و فیداكارییه‌كانی هاوڕێیانی گوردانی شوان له بیر ناكه‌ین و په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه نوێ ده‌كه‌ینه‌وه. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به‌رده‌وام باسكی چه‌كداری كرێكاران بووه و هه‌موو كات داكۆكی له مافی كارگه‌ران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا كردووه. به وته‌ی هاوڕێ ئیبراهیم عه‌لیزاده، دارێك كه له زه‌ڕگوێز چێندراوه، له سنه، سه‌قز، دیوانده‌ره، مهاباد و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئاویاری ده‌كرێت. هه‌ر لێره‌وه ده‌ستی هه‌موو كادر و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه كه له هه‌ستیارترین باروودۆخ دا ئه‌و دامه‌زراوه‌یان ڕاگرتووه به گه‌رمی ده‌گوشین و ده‌سخۆشیان لێ ده‌كه‌ین. بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران. به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گورداین شوان.