ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م بینای سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری دیاریكردنی پشكی بودجه، پێدانی یارمه‌تی مانگانه‌ی كه‌م ئه‌ندامان، زیادكردنی ڕێژه‌ی یارمه‌تی، ڕه‌خساندنی هه‌لی كار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كه‌م ئه‌ندامان و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.