ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێكی زۆر له كادری ده‌رمانی شاره‌كانی ته‌ورێز و ئه‌راك دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ناوه‌نده ته‌ندرووستیه‌كان و ئوستانداری شاره‌كانی ته‌ورێز و ئه‌راك به وتنه‌وه‌ی دروشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ته‌یاركردنی به‌شه‌كانی ئۆرژانس به ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م بوون.