ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ردانی ئازه‌ر له شاری ته‌ورێز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، كارانه و ئیزافه‌كاری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ته‌یاركردنی به‌شه‌كانی ئۆرژانس به ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م بوون.