ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كرێكارێكی شاره‌داری له شاری زه‌نجان به هۆی خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی به سووتاندنی جه‌سته‌ی خۆی كۆتایی به ژیانی هێنا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو باره‌ها دژ به خراپی دۆخی ژیانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانی نه‌درابوو. جێگای ئاماژه‌یه خۆكوژی كرێكاران و ژنان له ئێران به ڕێژه‌ی ٣٢ له سه‌د، به‌رزترین ئاستی خۆكوژی له ئێرانه و ڕۆژ به ڕۆژ ڕێژه‌ی خۆكوژی ئه‌م دوو چینه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رزتر ده‌بێته‌وه كه به‌شێكی زۆری به هۆی بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌یه.