ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌وان پزشكی ڕازی له تاران به هۆی وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.