به‌ندكراوانی ژنی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
پێشتر به‌ندكراوانی پیاوی ئه‌و زیندانه په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره ببوون و ئێستا به‌ندكراوانی ژنیش تێكه‌ڵ به‌و هه‌ڵمه‌ته بوون. به‌ندكراوانی ژن ڕایانگه‌یاند، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی زیندانه‌كانی ئێران دژ به سزای ئێعدام مان ده‌گرن و داوا له هه‌موو به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌كه‌ن په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بن. شایانی باسه كه تا به ئه‌مڕۆ ٣٨ به‌ندیخانه په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون و تا دێت كه‌مپه‌ینه‌كه به‌هێزتر ده‌بێت.