ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكاران و كارمه‌ندانی شاغڵ له له‌نگه‌رگه‌ی زاكری قێشم دژ به ڕاده‌ستكردنی ئه‌و له‌نگه‌رگه به كه‌رتی تایبه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، له‌نگه‌رگه‌ی زاكری قێشم رۆلێکی گرینگی له گواستنه‌وه‌ی موسافیر و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی دوورگه‌ی قێشم هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به بێ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك، به شێوه‌یه‌كی ناڕوون بڕیاری ڕاده‌ستكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و له‌نگه‌رگه‌ی به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ركردووه.